گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه و ساتی گرتنی هێرشبه‌ری سه‌ر ئێواره‌خوانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ په‌یامنێران پێشان ده‌دات و سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كه‌سه ناوی كوول تۆماس ئهلینه و خه‌ڵكی كالیفۆرنیایه.
تۆڕی
فۆكس نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێرشبه‌ری سه‌ر ئێواره‌خوانه‌كه گیراوه و ناوی ته‌واوی كوول تۆماس ئهلینه و ته‌مه‌نی 31 ساڵه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كالیفۆرنیایه.
هێرشه‌كه له هۆتێل هیلتن له واشنتن ڕووی دا، له‌و كاته‌ی تره‌مپ ئێواره‌خوانێكی بۆ په‌یامنێرانی كۆشكی سپی ڕێكخستبوو و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی و خۆی و میلانیای هاوسه‌ری ئاماده‌یبوون.
دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه كه هێرشبه‌ره‌كه له ئه‌فسه‌رێكی خزمه‌تگوزاری نهێنی كۆشكی سپی كرد و برینداری كرد، ئه‌ندامانی خزمه‌تگوزاری نهێنی تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ریان له هۆڵی ئێواره‌خوانه‌كه برده ده‌ره‌وه.
دوای سه‌عاتێك تێپه‌ڕین به‌سه‌ر رووداوه‌كه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ترووس سۆشیال بڵاوی كرده‌وه، كه هێرشبه‌ره‌كه گیراوه و ئه‌و گورگێكی ته‌نیایه و له ڕووی عه‌قلییه‌وه ته‌واو نییه، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ، كه ئه‌و هێرشبه‌ره سه‌ر به هیچ گرووپ و ڕێكخراوێك نییه.
پۆلیسی واشنتن له‌وباره‌وه گوتی، هێرشبه‌ره‌كه له نزیك هۆتێله‌كه دابه‌زیووه و كارێكی تاكه‌كه‌سی بووه و تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتووه كه هیچ كه‌س و گرووپێكی تری له پشته‌وه بێت و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه تا پاڵنه‌ری پشت ئه‌و كاره‌ی بزانرێت.