دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری پاكستانیان به‌ره‌و سوڵتاننشینی عومان جێهێشت و تره‌مپیش چوونی شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاكستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی ئێران دووپاتی كرده‌وه، كه عێراقچی دوای ته‌واوبوونی گه‌شته‌كه‌ی له عومان دووباره بۆ ئیسلام ئاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه بۆ دانیشتنی دووه‌می نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران "
ئێرنا" بڵاوی كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ عێراقچی دوای ته‌واوبوونی دیدار و كاره‌كانی له سوڵتاننشینی عومان دووباره به‌ره‌و ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان بفڕێته‌وه.
ئاژانسه‌كه زانیاری زیاتری خسته ڕوو و ده‌ڵێ، شاندی یاوه‌ری عێراقچی بۆ تاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جارێكی تر به‌ره‌و ئیسلام ئاباد ده‌فڕنه‌وه.
ئه‌و جموجۆڵه چڕانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ك ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال باسی لێوه ده‌كات، ئه‌گه‌ری دانیشتنی دووه‌می دانوستان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی هێناوه‌ته‌وه به‌ر باس و گفتوگۆ.
دیپلۆماتكارێكی ئێران بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، عێراقچی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی نێوه‌ندگیر ده‌كات و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام ئاباد و شاندی واشنتن و تاران دووباره له ڕۆژانی داهاتوو له ئیسلام ئاباد كۆ ده‌بنه‌وه.
پێشتر كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، كه ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر وه‌ك شاندی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ن واشنتن به‌ره‌و ئیسلام ئاباد جێبهێڵن، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو تره‌مپ گه‌شته‌كه‌ی ئه‌وانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له تروس سۆشیال نووسی، پێمگوتن گه‌شت مه‌كه‌ن و 18 سه‌عات به‌ڕێگه‌وه مه‌بن بۆ گه‌یشتنه ئه‌وێ، ئێمه هه‌موو بژاره‌كانمان له‌به‌رده‌ستن، ئه‌وان ده‌توانن پێوه‌ندی بكه‌ن هه‌ركات ویستیان، به‌ڵام گه‌شتی 18 سه‌عاتی ئه‌نجام ناده‌ین بۆ دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هیچ.
هاوكات عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی، تاران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ڕژدی واشنتن له گه‌یشتن به دانانی سنوورێك بۆ جه‌نگ له ڕێی دیپلۆماسییه‌وه ببینێت.