رۆژنامەی مەدای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمشەو وادەی دەستووری پێكهێنانی حكوومەت تەواو دەبێت، لە دەستووردا هیچ سزایەك بۆ دواكەوتنی دەستوور نییە، بەڵام دوو چارەی تر هەیە.
رۆژنامەی
مەدای عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەم 26ی نیسان ئەو وادەیە تەواو دەبێت كە دەستوور دەستنیشانی كردووە بۆ پێكهێنانی حكوومەت. چونكە بەگوێرەی دەستووری عێراق لە ماوەی 15 رۆژ دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، سەرۆكی هەڵبژێردراو كاندیدی گەورەترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكوومەت رادەسپێردرێت.
ئەو وادەیەیش ئەمشەو تەواو دەبێت، بەڵام وەك رۆژنامەی مەدا باسی كردووە، لە بەرانبەر ئەو پێشێلكارییە دەستوورییە هیچ سزایەك نییە، بۆیە چارەسەر ئەوەیە حكوومەتی كاربەڕێكەر بەردەوام دەبێت، یانیش پەنا ببرێتە بە دادگای فیدراڵی بۆ ئەوەی تاوتوێی بابەتی دواخستنی پێكهێنانی حكوومەت بكات.
بەگوێرەی سازانی سیاسیی پێكهاتەكانی عێراق دوای 2003 ، پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پێكهاتەی شیعەیە و تا ئێستەیش نەیانتوانیوە كەسێك بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەن.