ترەمپ: جەنگ بەمزووانە كۆتایی دێت

:: PM:06:48:26/04/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا جارێكی تر باسی كۆتاهاتنی جەنگ دەكات و دەڵێ‌، ئێرانییەكان دەیانەوێ‌ دانوستان بكرێت، با پێوەندیم پێوە بكەن. 

لە كاتێكدا ئامادەكاری بۆ گەڕێكی تری دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمەریكادا هەیە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دووپات لەوە دەكاتەوە كە جەنگ بەمزووانە كۆتایی دێت. 

ترەمپ لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز رای گەیاند، جەنگ بەمزووانە كۆتایی دێت و سەردەكەوین.

ترەمپ لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەگەر ئێرانییەكان دەیانەوێت دانوستان بكەن، با پێوەندیم پێوە بكەن.

جێی ئاماژیە بڕیار بوو دووەم گەڕی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا هەفتەی رابردوو لە ئیسلام ئاباد بەڕێوە بچێت، بەڵام ئێران شاندی دانوستانكاری رەوانە نەكرد، دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و مەرجەكانی تارانی پێ راگەیاندن، بەپێی سەرچاوە پاكستانییەكان جارێكی تر وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئیسلام ئابادی كردووە، بەڵام بۆ راوێژكردن نەك دانوستان.


وشە - وشه‌