بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە كەركووك 12 كەس بوونە قوربانی

:: PM:07:25:26/04/2026 ‌
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەناو كەركووك، زیاتر لە 12 كەس بوونە قوربانی كە پێنج لەوانە گیانیان لەدەست داوە و باس لە برینداربوونی حەوت كەس دەكرێت. 

هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" رای گەیاند، بارهەڵگرێك كۆنترۆڵی خۆی لەدەست داوە و زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی شێلاوە. 

ڕوونیشی كردەوە كە تا ئێستە یەكلا نەبووەتە كە چەند كەس بوونەتە قوربانی، بەڵام باس لە گیان لە دەستدانی پێنج كەس دەكرێت لەگەڵ برینداربوونی حەوت كەسی تر. 

ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، هێشتا گەڕان بەدوای تەرمی تردا لەناو رووداوەكە بەردەوامە.


وشە - وشه‌