ئەمشەو لە دوای دوو هەفتە لە ململانێیەكی سەخت لەناو ماڵی شیعە لەسەر پۆستی سەرۆكی حكوومەتی نوێ، ئەوان گەیشتن بە رێككەوتن و عەلی زەیدی وەك كاندیدی هاوبەش و فەرمی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دیاری كرا و هەر ئەمشەو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ هاتە راسپاردن، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەر پیرۆزبایی لە زەیدی دەكات.
ئەمشەو دوای راسپاردنی زەیدی،
سوودانی لە پەیامێكی كورتدا پیرۆزبایی لەو كرد بە دیاریكردنی وەك كاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، هیوای سەركەوتنی لە ئەركە نیشتمانییەكەی بۆ خواست.
روونی كردەوە، دووپات لە سووربوون لەسەر پاڵپشتیكردنی هەموو بژارەكانی بە كۆدەنگیی نیشتمانی دێنە دی، دەكەینەوە كە لە بەشداریكردنی فرەوان و كاریگەری رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمان بەرجەستە بوو، دووپات لە سووربوونمان لەسەر هاوكاریكردن لەگەڵ زەیدی لە ماوەی راسپاردنی دەكەینەوە بەمەبەستی تەواوكردنی پێویستییەكانی پێكهێنانی حكوومەتەكەی.
هەر ئەمشەو تەواوی هێزە سیاسییەكانی سوننە پیرۆزباییان لە عەلی زەیدی لە دیاریكردنی وەك كاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق كرد، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.