عه‌لی ئه‌لزه‌یدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و سووره له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان بداته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئێمه سوورین له‌سه‌ر كاركردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه ئارامی و ئاسایش و گه‌شه‌پێدانی فره‌وان له وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان بهێنێته‌دی.
ئه‌و قسانه‌ی زه‌یدی له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م دوای ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا له‌سه‌ر عه‌لی ئه‌لزه‌یدی وه‌ك كاندید بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕێككه‌وتن، دواتر نزار ئامێدی سه‌ركۆماری عێراق زه‌یدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ڕاسپارد.
تا ئێسته هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر دانانی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، زۆرێك له لایه‌نه‌كانی سیاسی ناوخۆی عێراقیش پێشوازیان له‌و هه‌نگاوه كردووه.