باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق، پێشوازیی لە كاندیدبوونی عەلی زەیدی كرد و هیوای ئەوە دەخوازێت حكوومەتی نوێ رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە، بەتایبەتی لە بواری تەناهی و ئابووریدا.
ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسان،
باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق، لە پەیامێكدا پێشوازی لە كاندیدبوونی عەلی زەیدی دەكات و هیوای ئەوە دەخوازێت بە خێرایی لە پێكهێنانی سەرۆكی حكوومەت سەركەوتوو بێت.
باڵوێزخانەی بەریتانیا دەشڵێ، "هیوادارین كار لەگەڵ حكوومەتی نوێ بكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی خێرای ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، بە تایبەتی لە بواری تەناهی و ئابووری".
شەوی رابردوو چوارچێوەی هاوئاهەنگی عەلی زەیدی وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستنیشان كرد.