له گفتوگۆیه‌كی داخراودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل نهێنی دووباره هێرشكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هۆكاره‌كه ئه‌وه نه‌بوو كه ئێران ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه‌ته‌وه.
جدعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی لیكۆد له ئه‌مه‌ریكا كه تۆماری ده‌نگی ساعر له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ست ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت كه‌وتووه، تێیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێران له دوای هێرشی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2025 نه‌یتوانیوه دووباره ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ساعر ده‌ڵێ، هۆی ڕاسته‌قینه‌ی دووباره هێرشكردنه‌وه سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تاران خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بوو، بۆ قووڵایی زه‌وی و حه‌شاردانی له هه‌موو كه‌سێك، به‌وشێوه‌یه‌یش به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران پارێزراو ده‌بوو به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكی یان ئیسرائیلی، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمان وه‌رگرت، كه دووباره هێرش بكه‌ینه‌وه سه‌ر ئێران و ڕێ به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه نه‌ده‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه ئامانجمان ڕووخاندنی ڕژێمی ئێسته‌ی ئێران نییه، به‌ڵكوو ئامانج ڕیشه‌كێشكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ، چونكه ئێمه به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانین كه گۆڕینی ڕژێم له ئێران ئاسان نییه و ئێران 75 هێنده له ئیسرائیل گه‌وره‌تره، بۆیه دواجار ته‌نیا گه‌لی ئێران ده‌توانێ كۆتایی به ڕژێمی ئیسلامی ئێران بهێنێت.