بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا وه‌زیری جه‌نگ پیت هێگسه‌س بخاته ژێر پرسیار و لێپرسینه‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره وه‌زیرێكی حكوومه‌تی تره‌مپ له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژی ئێران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و دیموكراته‌كانیش جه‌نگه‌كه به جه‌نگی تێچووی زۆر ناو ده‌به‌ن، كه بێ ڕه‌زامه‌ندی كۆنگرێس به‌رپاكراوه.
دانیشتنی گوێگرتن له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی
كۆنگرێس به‌ڕێوه ده‌چێت و تاوتوێ پێشنیازی حكوومه‌تی ته‌مرپ بۆ بودجه‌ی سوپا له ساڵی 2027 ده‌كرێت، كه داواكراوه به بڕی 1.5 تریلیۆن دۆلار بودجه‌ی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا زیاد بكرێت، هه‌ریه‌ك له پیت هێگسه‌س وه‌زیری جه‌نگ و جه‌نه‌ڕاڵ دان كین له دانیشتنه‌كه به‌شدار ده‌بن و ئامانجیش له‌و زیادكردنه‌ی بودجه‌ی به‌رگری بۆ په‌ره‌پێدانه به درۆن و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و كه‌شتی جه‌نگی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كه ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان له لیژنه‌كه ڕه‌خنه‌ی توند له تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی بگرن، به‌وه‌ی جه‌نگێكی به‌رپاكردووه كه تێچووه‌كه‌ی یه‌كجار زۆره و بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له جبه‌خانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بۆردمانكردنی قوتابخانه و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵان بكه‌ن به ڕه‌خنه‌ی توند و ئاراته‌ی هیگسه‌س و كینی بكه‌ن.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێ كه كۆنگرێسمانان پرسیار له‌باره‌ی توانای ئاماده‌یی سوپا بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كانی ئێران بكه‌ن، كه به‌شێكیان توانیویانه به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ببڕن و ببنه هۆی كوشتن و برینداربوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا.