نێردراوی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات

:: PM:08:34:30/04/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاداری 2025، تۆم باراک نێردراوی ئەمەریکا، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، هەروەها تاوتوێی ڕێیەکانی بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی زەیدی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "وشە" کەوتووە، ڕای گەیاند، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم باراک نێردراوی ئەمەریکاوە پێ گەیشت، تێیدا پیرۆزبایی لێ کرد بەبۆنەی بەفەرمی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێ.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو پێوەندییەدا تاوتوێی ڕێیەکانی بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا کراوە، لەگەڵ پتەوکردنی هاوئاهەنگی لە چەندان بواردا بە شێوەیەک کە خزمەت بە جێگیرکردنی هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات بکات.



وشە - پۆڵا مەحموود