ترەمپ: هیوادارین حكوومەتی نوێی عێراق دوور بێت لە تیرۆر

:: PM:09:21:30/04/2026 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال"، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی کاندیدکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێکهێنانی حكوومەتدا.

ترەمپ لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی، هیواخوازین عەلی زەیدی سەرکەوتوو بێت لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حكوومەتێکی نوێی دوور لە تیرۆر، کە بتوانێت داهاتوویەکی ڕوونتر بۆ عێراق دابین بکات.

سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، چاوەڕوانی پێوەندییەکی نوێی بەهێز، زیندوو و زۆر بەرهەمدارین لە نێوان عێراق و ئەمەریکادا. ئەمەش سەرەتای قۆناغێکی نوێی مەزنە لە نێوان هەردوو گەلەکەماندا، کە خۆشگوزەرانی، سەقامگیری و سەرکەوتنێک لەخۆ دەگرێت کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ترەمپ بەگەرمی نووسیویەتی، "دووبارە پیرۆزە، عەلی!".


وشە - پۆڵا مەحموود