ئەمڕۆ هەینی یەکی ئایاری 2026، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕای گەیاند کە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) درۆ دەکات، ئاماژەی بەوەش دا کە سەرکێشییەکانی بێنیامین نەتانیاهوو تا ئێستە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ زیانی 100 ملیار دۆلاری لە ئەمەریکا داوە، کە دەکاتە چوار هێندەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت.
عێراقچی لە پۆستەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، تێچووە ناڕاستەوخۆکان لەسەر شانی باجدەرانی ئەمەریکا زۆر لەوە زیاترە کە باس دەکرێت، ڕوونیشی کردووەتەوە کە پسوولەی مانگانەی هەر خێزانێکی ئەمەریکی گەیشتووەتە 500 دۆلار و بەخێراییش لە بەرزبوونەوەدایە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا کە دوو هێڵکاریی ئابووریشی هاوپێچ کردووە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە، "هەمیشە دانانی ئیسرائیل لە ڕیزی پێشەوە، بە واتای ئەوە دێت کە ئەمەریکا لە ڕیزی کۆتاییدا بێت.