عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند، ئێران پێشوازی لە راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەكەن و رێز لە سەروەريی عێراق دەگرن.
ئەمڕۆ هەینی یەكی ئایار، عەباس عێراقچی لە ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێ، "پێشوازی لەوە دەكەین چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرۆك وەزیرانی دیاری كردووە، هەروەها پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكەین كە راسپێردراوە، هیوا دەخوازین لە پێكهێنانی حكوومەت و خزمەتی گەلی عێراق سەركەوتوو بێت"
لە بەشێكی تری پەیامەكە عێراقچی دەڵێ، "ئێران هەمیشە دووپاتی دەكاتەوە رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و پشتیوانی سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی دەكات".
كەمێك لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند قسەی لەگەڵ عەلی زەیدی كردووە و پشتیوانی دەكات.