هەفتەی رابردوو چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە بە كۆی دەنگ عەلی زەیدی وەك كاندیدی هاوبەش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راگەیاند و هاتە راسپاردن، لەو ساتەوە چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عێراق ساز كردووە، ئەمڕۆ شەموو سەردانی هەرێمی كرد و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و حكوومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ بووەوە، زەیدی دووپاتی كردەوە كە پارتە كوردییەكان پاڵپشتی لە حكوومەتی نوێی عێراق دەكەن.
ئەمڕۆ ئێوارە
عەلی زەیدی لە یەكەم لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان گوتی، حزبە كوردییەكان پاڵپشتی لە حكوومەتی نوێی عێراق دەكەن و هەمووان تیایدا بەشدارن، ئێمە سوورین لەسەر پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێزی ئابووری و تۆكمە، دووپاتی لەوە كردەوە كە وەڵامی هیچ داوایەكی كەسی ناداتەوە.
ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق سەردانی هەولێری پایەتەختی كرد و لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا و كۆ بوونەوە، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی سەرۆك بارزانی كرد و دوای ئەوە سەردانی سلێمانیشی كرد، ئەو لە دیدارەكانی تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتەكەی و بەرنامەكەی كرد.