به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئوردن ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی بازرگانانی چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ری له سنووره‌كانی باكوری شانشینه‌كه بۆردمان كرد، سه‌رچاوه‌كانیش له سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه بۆردمانه‌كان ناوچه‌ی سوه‌یدایان له باشووری سووریا كردووه‌ته ئامانج و بۆردمانكراون.
ئاژانسی هه‌واڵی
ئوردن بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئاسمانی وڵات بۆردمانی كارگه و كۆگه‌ی بازرگانانی نایاسایی چه‌ك و ماده هۆشبه‌ره‌كانیان كرد، كه له‌و ناوچانه‌وه چه‌كی نایاسایی و هۆشبه‌ر ده‌هێننه ناو خاكی ئوردنه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی شوێنی بۆردمانه‌كان به دیاریكراوی ڕابگه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه بۆردمانه‌كان بنكه و پێگه‌ی بازرگانانی چه‌ك و هۆشبه‌ریان له سنووره‌كانی باكوری ئوردن به ته‌واوی و زۆر به وردی له‌ناوبردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له گه‌یشتنی هۆشبه‌ره‌كان و چه‌كی نایاسایی بۆ ناوه‌وه‌ی ئوردن بگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی فه‌رمی هه‌واڵی سووریا له سه‌رچاوه لۆكالییهكانهوه گواستیه‌وه، كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه پێده‌چێت ئوردنی بێت، باره‌گه‌یه‌كی كردووه‌ته ئامانج كه چه‌ك و هۆشبه‌ری تێدا بووه و كه هی گرووپه مافیا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان بووه له گوندی شه‌هبا له ناوچه‌ی سوه‌یدا.
ئاماژه‌یان داوه، كه بۆردمانه‌كان ده‌وروبه‌ری لقی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی پێشوویان له گوندی شه‌هبا كردووه‌ته ئامانج و فڕۆكه‌ی جه‌نگی زۆر به‌سه‌ر ناوچه‌كه فڕیوون و ده‌نگی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیش له ناوچه‌كه بیستراوه.
هاوكات بۆردمانه‌كان كۆگه‌ی هۆشبه‌ره‌كانی له گوندی بوسانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی سوه‌یده به‌هه‌مانشێوه كردووه‌ته ئامانج و كۆگه‌ی هۆشبه‌ره‌كانی بازرگانێك كه به فارس صهیموعه ناسراوه له گوندی عه‌رمان و چه‌ندان كۆگه‌ی تر له نزیك گوندی ئوم ڕومان و مه‌لح له ده‌وروبه‌ری باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوه‌یدا بۆردمانكراون.