رەحیم عەبوودی لە رەوتی حیكمە ئاشكرای دەكات، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەسەڵاتی تەواوی بە عەلی زەیدی داوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا. عەبوودی دەشڵێ، "پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپەیمانێكی سەرەكی و دێرین و گرنگە".
ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار،
رەحیم عەبوودی لە رەوتی حیكمە كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای دەكات، دەسەڵاتی تەواو بە عەلی زەیدی راسپێردراو بە پێكهێنانی حكوومەتی عێراق دراوە، بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات.
عەبوودی دەشڵێ، "پارتی دیموكراتی كوردستان و هەرێمی كوردستان هاوپەیمانی سەرەكی و دێرین و گرنگن لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا".
پێشبینی دەكات قۆناغی داهاتوو گفتوگۆی راستەقینە و كاریگەر لە نێوان بەغدا و هەرێم بەڕێوە بچێت.
دوێنێ عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، لە هەولێر لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەركردەكانی تری هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.