پرۆسەی ئاڵۆگۆڕكردنی گیراوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان وەستاوە

:: PM:01:34:03/05/2026 ‌
لە 11ـی نیسانی ئەمساڵەوە پرۆسەی ئاڵۆگۆڕكردنی گیراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ سەر زێدی خۆیان وەستاوە، دۆسیەی ئاوارەكان و گیراوەكان بووە بە دۆسیەیەكی ئیداری و سیاسی.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی كردەوە، لە 11ـی نیسانی ئەمساڵەوە پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارە و ئازادكردنی گیراوەكانی "هەسەدە" لەلایەن حكوومەتی كاتیی سووریا وەستێنراوە، ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو گرووپێكی تر لە گیراوەكان ئازاد بكرێن.

 دەشڵێت، تا ئێستە 500 تا 600 گیراوی هەسەدە لە ژێر دەستی حكوومەتی كاتیی سووریا ماونەتەوە، هاوكات گەڕانەوەی ئاوارەكانی عەفرین بەهۆی مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆسەكە وەك دۆسیەیەكی ئیداری و سیاسی بۆ سەر زێدی خۆیان وەستێنراوە.

هەر دۆینێ سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا ئاشكرای كرد، دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئازادكردنی گیراوەكان، پێوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی ئەنتەگراسیۆن "یەكگرتن"ـەوە هەیە و گوتیشی، گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئازادكردنی گیراوەكان كاری لە پێشینەیانە.



وشە - سۆران عەزیز