بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی دەكاتەوە، فڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل ئامادەن هێرش بكەنە سەر ئێران و دەشتوانن بە هەر شوێنێكی ئاسمانی ئێران بگەن.
ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند، سوپای وڵاتەكەی دوو پۆل فڕۆكەی جۆری ئێف 35 و ئێف 15ی كڕیوە.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێ، "فڕۆكەوانەكانمان دەتوانن بە هەر شوێنێكی ئاسمانی ئێران بگەن، بۆ كاتی پێویست لەوپەڕی ئامادەباشیدان". ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد هێزی ئاسمانی ئیسرائیل توانایەكی بەرزی هەیە و لە هێرشەكانی سەر ئێرانیش ئەو توانایەیان سەلماندووە.
لە 28ی شوباتی رابردوو ئیسرائیل و ئەمەریكا شەڕی لە دژی ئێران هەڵگیرساند و 40 رۆژی خایاند، ئیسرائیل چەندان جار دووپاتی كردەوە ئاسمانی ئێرانی كۆنترۆڵ كردووە.