لە مووسڵ بۆمبێك بە هێزێكی سوپای عێراق تەقییەوە

:: PM:03:16:03/05/2026 ‌
لە ناوچەی جەزیرەی حەزەر لە رۆژئاوای مووسڵ، بۆمبێك بە هێزێكی عێراقی تەقییەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەفسەرێك بریندار بووە.

ئەمڕۆ یەكشەم سێی ئایار، لە ناوچەی جەزیرەی حەزەر لە رۆژئاوای مووسڵ، هێزێكی عێراقی سەرقاڵی پشكنینی ناوچەكە بووە، كاتێك بۆمبێك بە كاروانەكەیان تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەفسەرێك بریندارە و تا ئێستە هیچ زانیارییەكی تر لەبارەی تەقینەوەی بۆمبەكە بڵاو نەكراوەتەوە.

رۆژی هەینی رابردوو بۆمبێك بە كاروانێكی حەشدی شەعبی تەقییەوە، چەكدارێكی میلیشیاكان كوژرا و دووانی تریش بریندار بوون، ئەوكات سەرچاوە تەناهییەكان گوتیان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگ تەقییەوە، بەڵام هیچ شتێك لەسەر ئەو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ بڵاو نەكراوەتەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل