وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رای گەیاند، بە توندترین شێوە سەركۆنەی هێرشەكەی ئەمڕۆی ئێران دەكات كە بە دوو درۆن، بۆ سەر كەشتییەكی كۆمپانیای ئەدنوك ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایار، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ، "سەركۆنە و سەرزەنشتی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی ئێران دەكەین كە بە دوو درۆن بۆ سەر كەشتییەكی كۆمپانیای ئەدنۆك ئەنجام دراوە، كە ویستوویەتی بە هورمز تێپەڕێت".
ئیمارات دووپاتی دەكاتەوە، دەبێت ئێران بە تەواوی ئەو هێرشانەی بوەستێنێت، چونكە ئەو هێرشەی ئەنجامی داوە پێشێلكردنی بڕیاری 2817ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە كە دووپات لەسەر ئازادیی كەشتیوانی دەكاتەوە، رەتی دەكاتەوە كەشتییە بازرگانییەكان بكرێنە ئامانج.