خەمیس خەنجەر: سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی رەنگدانەوەی ئەرێنیی بۆ تەواوی سیاسەتی عێراق دەبێت

:: PM:01:58:05/05/2026 ‌
خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێ‌، "رەنگدانەوەی ئەرێنیی بۆ تەواوی شانۆی سیاسیی عێراق دەبێت".

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی ئایار، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هەوپەیمانیی سیاسی لە راگەیەنراوێكدا باس لەوە دەكات، پێشنیاری ئەوەی كردووە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم بە یەكەوە كۆببنەوە، بە ئامانجی هاریكاری بۆ قۆناغێكی نوێ، خەنجەر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی دەكات كە پێشنیارەكەیان قبووڵ كردووە و كۆ بوونەتەوە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەیدا خەنجەر دەڵێ‌، "ئەوەی لە سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دوێنێ‌ بەدەست هاتووە، بەشێوەیەكی ئەرێنی رەنگدانەوەی بۆ سەر تەواوی شانۆی سیاسی دەبێت لە عێراقدا".

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەشدا دەڵێ‌، "دووپاتی دەكەینەوە كە قۆناغی داهاتوو چەند هەنگاوێكی ئەرێنی بەخۆیەوە دەبینێ‌، ئاسۆی فراوانتر بۆ هاریكاریی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكان دەكاتەوە، ئەمەیش رەنگدانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت".

دوێنێ‌ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كردووە، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی تەواوی پێكهاتەكانی عێراق كۆبوونەوەی ئەنجام داوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل