پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه واشنتن و تاران نزیكن له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه له یاداشتێكی یه‌ك لاپه‌ڕه‌ییه‌وه گه‌ڵاڵه كراوه و خه‌ریكه ببێت به ڕێككه‌وتن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه
نووسیویه‌تی، ڕێككه‌وتنه‌كه كۆتایی به جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران ده‌هێنێت و واشنتن چاوه‌ڕوانه تا تاران له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوو وه‌ڵامی بداته‌وه، تا دواتر هه‌نگاوی كرده‌یی تر بنرێن.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، ڕێككه‌وتنه‌كه پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رنامه‌ی ناوكی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه، له كاتێكدا پێشتر تاران ڕه‌تی ده‌كرده‌وه كه گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و مژاره بكات.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێ و به ملیاران دۆلاری بلۆككراوی ئێران له بانكه جیا جیاكانی دنیا ئازاد ده‌كات، هاوكات هه‌ردوولایش كۆتوبه‌نده و مه‌رجه‌كانی سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌ڵده‌گرن.
له هه‌شتی نیسان/ئه‌پریله‌وه ئاگربه‌ست له نێوان واشنتن و تاران ڕاگه‌یه‌نراوه و دانیشتنێكی ڕاسته‌وخۆیش له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات له ئیسلام ئاباد له 11ی نیسان/ئه‌پریل ئه‌نجام درا، دواتر هه‌وڵه‌كان تووشی به‌ربه‌ستبوون بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و له‌و ماوه‌یه‌یش ئاگربه‌ست درێژكرایه‌وه و هه‌ریه‌ك له تاران و واشنتنیش یاداشت و په‌یامیان له ڕێی پاكستانه‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.