سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار ئاشكرای كرد، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆماری ئیسلامی ئێران به فه‌رمی وه‌ڵامی خۆی بۆ ده‌سپێشخه‌ری و پێشنیازه 14 خاڵییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی پاكستان بگه‌یه‌نێته‌وه واشنتن.
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌رێمییه بۆ تۆڕی "
سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئێران وه‌ڵامی خۆی له ڕێی پاكستان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بداته‌وه.
دوێنێ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، كه پێشنیازێكی 14 خاڵییان داوه‌ته ئێران و هه‌ردوولا نزیكن له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوو تاران وه‌ڵامی واشنتن بداته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێنی بێت، ئه‌وا گفتوگۆكان چڕ ده‌بنه‌وه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن زۆر نزیك ده‌بێت.
به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ئێران بۆ پێشنیازه‌كان كه‌شێكی ئه‌رێنی دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دووباره دانیشتنی ڕاسته‌وخۆ له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌هێنێته ئاراوه.
له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل جه‌نگیان دژی ئێران ڕاگه‌یاند و جه‌نگه‌كه تا شه‌وی حه‌وت له‌سه‌ر هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل به‌رده‌وامی هه‌بوو و دواتر هه‌ردوولا ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و ڕۆژی 11ی نیسان/ئه‌پریلیش شاندی هه‌ردوولا له ئیسلام ئاباد كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام دانیشتنه‌كه پێشڤه‌چوونی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی و له‌و كاته‌وه‌یش دانیشتنی تر ئه‌نجام نه‌دراوه، بگره هه‌ردوولا به‌رده‌وام پێشنیاز له ڕێی پاكستانه‌وه ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.