دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه پێشبینی ده‌كا كه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران زۆر به خێرایی كۆتایی بێت، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی دۆخی دانوستان و لێكگه‌یشتنه‌كانی هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر.
سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا له چالاكییه‌ك بۆ پشتیوانی كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی حاكمی ویلایه‌تی جۆرجیا بێرت جۆنز قسه‌ی كرد و گوتی، كاتێك له‌وه ده‌ڕوانن كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌وه ده‌دۆزنه‌وه كه ئه‌و شته‌ی ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین زۆر گرنگ و له جێیه، ناتوانین ڕێیان پێ بده‌ین ببن به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی په‌ی به‌وه ده‌به‌ن و ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین كاره ڕاسته‌كه‌یه و كۆتاییه‌كه‌یشی زۆر خێرا ده‌بێت.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌ر به‌و ئامانجه‌یش دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئۆپراسیۆنی ئازادی كه‌شتیوانی له‌سه‌ر داوای پاكستان و چه‌ند وڵاتێكی تر وه‌ستاند، تا زه‌مینه‌ی دانوستان خۆش ببێ و گرژییه‌كان له گه‌رووی هورمز بوونیان نه‌مێنێت.
تا ئێسته ڕوون نییه كه وه‌ڵامی ئێران بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چی ده‌بێت، به‌ڵام واپێده‌چی كه تاران سازشی گه‌وره‌تری كردبێ و به تێكردنی دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی و یۆرانیۆمی پیتێنراو له نێو دانوستانه‌كان ڕازی بووبێت.
ئێران خاوه‌نی 440 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رزه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه زۆر له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ببێته‌وه، له پێشنیازه‌كانی پێشوویدا ڕه‌تی كرده‌وه كه به‌رنامه‌ی ناوكییه‌كه‌ی له هه‌نگاوی یه‌كه‌م بخاته نێو دانوستانه‌وه، بگره داوایكرد كه گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه و گه‌مارۆی ده‌ریایی هه‌ڵبگیرێت و به فه‌رمی جه‌نگ كۆتایی بێت، دواتر باس له ناكۆكی و گرفته‌كانی تری نێوانیان ده‌كه‌ن.