ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، تا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ په‌كین و دیداری له‌گه‌ڵ شی جین پینگ ئێرانی مۆله‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ واشنتن بگاته ڕێككه‌وتن، دوای ئه‌و واده‌یه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن، تره‌مپ فه‌رمانی كرده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌رده‌كات.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێن، بڕیاره هه‌ینی هه‌فته‌ی داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی بگاته په‌كین و له‌گه‌ڵ شی جین پینگی سه‌رۆكی چین كۆ ببێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌یش ئێرانی مۆڵه‌تی هه‌یه كه به داواكانمان ڕازی ببێت و له واژووكردنی رێككه‌وتن نزیك ببێته‌وه.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ له په‌كین دووباره چاو به ده‌ركردنی فه‌رمان و كرده‌ی سه‌ربازی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌خشێنێته‌وه و كرده‌ی سه‌ربازی دژی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌گه‌ر تا دوای كۆتایی گه‌شته‌كه‌ی بۆ چین نه‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن.
ئه‌وه‌یشیان خسته‌ڕوو، كه كۆشكی سپی به دوای پێشڤه‌چوونی به‌رچاو له گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كان تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێت، هه‌رچه‌نده پێوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئێران زۆر له‌سه‌رخۆیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو په‌یامێك ده‌بێ ڕێبه‌ری ئێران بیبینێت، ئنجا وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌درێته‌وه، ئه‌ویش ئێسته له حه‌شارگه‌كان خۆی حه‌شارداوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتووه.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌فته‌ی داهاتوو دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران گفتوگۆ و دانیشتنه‌كانی هه‌ردوولا له ئیسلام ئاباد ده‌ست پێ بكاته‌وه و ئێسته‌یش په‌یام ئاڵ‌وگۆڕكردن له نێوان هه‌ردوولا له ڕێی پاكستانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه.