ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كرده‌وه، كه ڕه‌شنووسی ڕیككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی ئه‌و وڵاته ده‌هێڵێته‌وه و گوشاری دارایی و ئابووری سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یش سووك ده‌كات و به بێ ئومێدكه‌ر ناوی ڕه‌شنووس و پرۆژه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ناوی برد.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلیانه به ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ی وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌كه سنوور بۆ كار و ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیل له لبنان داده‌نێت، له كاتێكدا زۆرینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه گه‌مارۆدانی ئێران پێویسته به‌رده‌وامی پێ بدرێ و ئه‌وان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن.
هاوكات ئه‌و
به‌رپرسانه ڕێككه‌وتنه‌كه به ده‌رچه‌ی ڕزگاربوونی ڕژێم له هه‌ره‌سهێنان ناو ده‌به‌ن، زۆر به زیانمه‌ند بۆ واشنتن و ته‌لئه‌بیب باسی لێوه ده‌كه‌ن، پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ ڕاده‌گیرێت و دوای ئه‌وه ده‌توانن بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكه‌ن و له‌و كاته‌یش دۆناڵد تره‌مپ له دسه‌ڵاتدا نییه تا ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
له كۆتاییدا ده‌لێن، هه‌ست به بێ ئومێدییه‌كی زۆر له واشنتن ده‌كه‌ین، چونكه به‌رنامه‌ی مووشه‌كی سڕ ناكرێ و به ملیاران دۆلاریشی له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئازاد ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره و ده‌روازه‌یه‌كی ڕوونی ڕزگاربوونی ڕژێم له سزا و گه‌مارۆكان و هه‌ره‌سێكی یه‌كجاری كه زۆر لێیه‌وه نزیكه.