وڵاتان بەدەست قەیرانی منداڵەوە دەناڵێنن و ئۆكرانیا كچانی بە 14 ساڵی بەشوو دەدات

:: AM:09:40:07/05/2026 ‌
وڵاتان بەهۆی قەیرانی دانیشتووان و نەمانی منداڵ و گەنج لە كۆمەڵگەكەیاندا، شێوازی جۆراوجۆر دەگرنەبەر تا ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، پەرلەمانی ئۆكراینا دەیەوێ بەیاسا كچانی تەمەن 14 ساڵ بە شوو بدات.

وڵاتانی دنیا زۆرینەیان بەدەست قەیرانی دانیشتووان یان نەمانی منداڵ و گەنجەوە دەناڵێنن، ئەمەش مەترسی لەسەر رێژەی دانیشتووان و نەمانی نەتەوەكان و دروست كردووە.

لە چین رێژەی گەنج كەم بووەتەوە، لە ژاپۆن مەترسی لەسەر خێزان دروست بووە، لە وڵاتانی ئەوروپی پێكهێنانی هاوسەرگیری بەتەواوی كەم بووەتەوە، چەندان وڵاتی تر بەدەست ئەو كێشانەوە دەناڵێنن.

هەفتەی پێشوو سەرۆكی توركیا رای گەیاند، كێشەی گەورە لە وڵاتەكەی نەمانی خێزانە، داوای كرد ئاسانكاری بكرێت بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن خێزان پێكبهێنن و نەوە بخەنەوە.

لە توركیا بەهۆی هەستی نەتەوەییەوە توركەكان دەڵێن مەترسیی لەناوچوونمان لەسەرە، ژمارەیان كەم دەبێتەوە، بۆیە ئەردۆغان بەفەرمی داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی كرد منداڵ بخەنەوە.

لە هەنگاوێكدا بۆ نەمانی مەترسی لەسەر ئۆكرانییەكان، پەرلەمان تاوتوێی پێشنیارێك دەكات رێگە دەدات لە هەندێك بارودۆخی تایبەتدا تەمەنی هاوسەرگیری بۆ كچان بۆ 14 ساڵ كەم بكرێتەوە.

كەس لە ئۆكرانیا هاوسەرگیری ناكات و منداڵ ناخاتەوە، ئەمەش چەندان هۆكاری هەیە، لەوانە ئەو شەڕەی بەرۆكی گرتوون و ئەو مەترسییە رۆژانەیانەی لەسەریانە، بەڵام ئۆكرانییەكان پێیان وایە دەبێت رێگریی لە نەمانی نەتەوەكەیان بكەن، ئەوەش تەنیا بە منداڵ خستنەوە و دەبێت.

بەپێی خەمڵاندنی شارەزایانی پەیمانگەی دیمۆگرافی، ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووانی ئۆكرانیا تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە بۆ 25 ملیۆن كەس دابەزێت.




وشە - سۆران عەزیز