زەیدی كارنامەی حكوومەتەكەی رادەستی پەرلەمان كرد

:: PM:06:51:07/05/2026 ‌

وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق كارنامەی حكوومەتەكەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، بە مەبەستی دابەشكردنی بەسەر ئەندامان و دەنگدان لەسەری لە دانیشتنێكی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوودا.

وەك لە بەیاننامەیەكدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كارنامەی حكوومەتەكەی رادەستی هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد بە مەبەستی دابەشكردنی لەسەر ئەندامانی پەرلەمان و تاوتوێكردنی تا دانیشتنی هەفتەی داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر كابینە و كارنامەی حكوومەتی نوێ، بەو پێیەی ناوی وەزیرەكانیش بەمنزیكانە رادەست بكرێت. 

زەیدی و حەلبووسی دووپاتیان لە گرنگیی هاریكاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش لە نێوانیان بۆ تەواوكردنی وادە دەستوورییەكان و پێدانی متمانە بە كابینەی حكوومەت و كارنامەكەی كردەوە، بەو پێیەی بناغەی ئەرك و كاری حكوومەتە بە پێی دەقە دەستووری و یاساییەكان، بەپێی بەیاننامەكە ئەو كارنامەی رادەست كراوە، بۆ تاوتوێكردنی بەسەر ئەندامانی پەرلەمان دابەش دەكرێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل