ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایاری 2026، ئاژانسی "فارس"ـی ئێرانی بڵاوی کردەوە کە دەنگی چەندان تەقینەوە لە نزیک شاری بەندەر عەباس بیستراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، لە سەرەتادا سەرچاوەی ئەو دەنگانە و شوێنی وردی تەقینەوەکان نەزانراون، لە هەمان کاتیشدا ئاژانسی "مێهر" ئاماژەی بە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی قشم کردووە.
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی "تەسنیم"ـی ئێرانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕوونی کردەوە کە، هەندێک لەو دەنگی تەقینەوانە پێوەندییان بە ئۆپراسیۆنەکانی هێزی دەریاییی سوپای پاسدارانەوە هەیە، کە بەمەبەستی هۆشداریدان بووە بەو کەشتییانەی بەبێ مۆڵەت ویستوویانە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ بن.