ئەمەریکا هۆشداری لە بەشداریکردنی میلیشیاکان لە حكوومەتی نوێی عێراق دەدات

:: AM:10:09:08/05/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایاری 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جارێکی تر هەڵوێستی ڕەتکەرەوەی خۆی بۆ بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا دووپات کردەوە، لە هەمان کاتدا ڕەخنەی لەو تەمومژە گرت کە باڵی بەسەر پێوەندییەکانی نێوان ئەو گرووپانە و دەوڵەتدا کێشاوە.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی (NBC News)ی ئەمەریکی کە لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە گواستوویەتیەوە، لە ئێستەدا هێڵێکی جیاکەرەوەی (ناڕوون) لە نێوان دەوڵەتی عێراق و ئەو گرووپە چەکدارانەدا هەیە کە سەر بە ئێرانن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامەکەیدا، داوای لە حكوومەتی نوێی عێراق کرد کە بڕیارە بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو پێکبهێنرێت، پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەو گرووپانە بەتەواوی بپچڕێنێت و ڕێگە نەدات بەشدار بن لە حكوومەتدا.


وشە - پۆڵا مەحموود