هێزی دەریاییی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت

:: PM:02:04:08/05/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایاری 2026، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای وڵاتەکە، دەستیان بەسەر کەشتیی نەوتهەڵگری "ئۆشن کۆی"ـدا لە دەریای عومان گرتووە، ئەوەش لە سایەی بەردەوامیی ئەو گرژییانەی لە کەنداو و گەرووی هورمزدا هەن.

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران کە لە زاری سوپاوە گواستوویەتیەوە، پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە لەسەر بنەمای فەرمانێکی دادوەری بووە. ئاماژەی بەوەش داوە کە دوای دەستبەسەرداگرتنی، کەشتییەکە بەرەو کەناراوەکانی باشووری ئێران ڕاپێچ کراوە و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دادوەریی وڵاتەکە کراوە.


وشە - پۆڵا مەحموود