رۆبیۆ: چاوەڕێین ئەمڕۆ وەڵامی ئێرانمان بە دەست بگات

:: PM:04:03:08/05/2026 ‌
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات ئەمەریكا چاوەڕێیە ئەمڕۆ وەڵامی ئێرانیان بۆ وەستاندنی جەنگ بە دەست بگات.

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریبكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی لە رۆما ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی چاوەڕێ دەكات ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار وەڵامی ئێرانیان لەبارەی وەستاندنی جەنگەوە بەدەست بگات.

پێشتر ئەمەریكا پێشنیاری وەستاندنی شەڕی بە ئێران داوە، لەوانە دەبێت گەرووی هورمز بكرێتەوە، ئێران بۆ ماوەی 20 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنێ‌ هەروەها یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەیش بە ئەمەریكا بدات.

 رۆبیۆ ئەمڕۆ گوتی، "با بزانین وەڵامەكە چی لەخۆ دەگرێت، هیوامان وایە بابەتێك بێت بمانخاتە سەر رێگەی دانوستاندنی رژد".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل