رۆیتەرز: دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە باشووری ئێران بیسترا

:: PM:04:20:08/05/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری سیریكی باشووری ئێران رووی دا، تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە، هاوكات هەمان ئاژانس باسی لەوە كردووە ئەمڕۆ سوپای ئەمەریكا چەند كەشتییەكی ئێرانی بۆردمان كردووە.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری سیریك لە پارێزگای هورمزگانی ئێران نزیك لە هورمز بیستراوە و هێشتا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە. شەوی رابردوو جارێكی تر هەمان شار بۆردمان كرا بوو.

هەر رۆیتەرز دەڵێ‌، "بەگوێرەی زانیارییەكانی فۆكس نیوزی ئەمەریكی سوپای ئەمەریكا ئەمڕۆ چەند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر كەشتییە بەتاڵەكانی ئێران ئەنجام داوە كە ویستوویان ئابڵۆقەی سەپێنراوی سەر ئێران بشكێنن".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل