نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەكە رای گەیاند، تەواوی تابلۆی فەرمانگەكانی ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانیان كوردە بە كوردی دەنووسرێن و هەروەها ئاشكرایشی دەكات ئەمڕۆ 250 دیلی هەسەدە ئازاد دەكرێن.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار لێدوانێكی نوورەدین ئەحمەدی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ، "تەواوی تابلۆی فەرمانگەكانی ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانیان كوردە، بە كوردی دەنووسرێن"
سەبارەت بە پشێوییەكانی دادگایش كە بە هۆی لابردنی زمانی كوردی دروست ببوو، پارێزگاری حەسەكە دەڵێ، "تەواوی بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە و دادگا دەست بە كارەكانی دەكاتەوە"
میدیای هەسەدەیش هەر بەناوی پارێزگای حەسەكە بڵاوی كردووەتەوە، بڕیار وایە ئەمڕۆر 250 دیلی هەسەدە لەلایەن حكوومەتی كاتی سووریاوە ئازاد بكرێن.