وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئەمەریكا هێرشی كردە سەر دوو كەشتیمان

:: PM:05:01:08/05/2026 ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ‌، "ئەمەریكا هێرشی كردە سەر دوو كەشتیمان و سوپای ئێرانیش بە زلەیەكی بەهێز وەڵامی دایەوە".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار ئەمەریكا ئاگربەستی شكاندووە و هێرشی كردووەتە سەر دوو كەشتی. وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەركۆنەی هێرشەكانی ئەمەریكا دەكات و دەڵێ‌، "پشتیوانی بڕیاری سوپای ئێران دەكەین بۆ وەڵامدانەوە".

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریش بە حكوومەتەكانی ناوچەكە دەدات هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و ئەمەریكایش بە تێكدانی سەقاگیری ناوچەكە تۆمەتبار دەكات. وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە سەركردە باڵاكانی ئێران رەفتاری هاودژ دەنوێنن و "گوتاریان پڕوپووچە".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل