ماڵپەڕە عێراقییەكان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ لە قەزای زڵوعیەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین تەقە لە ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری لیستی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كرا، بەڵام لە هەوڵەكە رزگاری بووە.
ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار چەند ماڵپەڕێكی عێراقی ئاشكرایان كردووە، لە قەزای زڵوعیەی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین لە نزیك پردێك دوو ئۆتۆمبیل لە كاروانی ئەشواق جبووری نزیك بووەتەوە و تەقەیان لێ كردووە، بەڵام خۆی رزگاری بووە و هێشتا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.
ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری عێراقە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی دەكات.