میدیای عێراقی ئاشكرای دەكات عەلی زەیدی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، رەتی كردووەتەوە تەیف سامی جارێكی تر ببێتەوە وەزیری دارایی و تەنانەت پۆستی راوێژكاری دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیران پێداوە، رۆژنامەنووسێكی عێراقیش دەڵێ، "لە 2003 وە تا ئێستە یەكەم جارە تەیف دەخرێتە دەرەوەی وەزارەتی دارایی".
ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار
میدیای عێراق بڵاویان كردووەتەوە، عەلی زەیدی رەتی كردووەتەوە ئامادە بێت لە حكوومەتەكەی خۆی تەیف سامی وەك وەزیری دارایی بمێنێتەوە، بەڵكو لە بری ئەمە دەكرێتە راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و بانكەكان.
قوسەی شەفیق رۆژنامەنووسی ناسراوی عێراق دەڵێ، "لە 2003 وە ئەمە یەكەمجارە تەیف سامی بخرێتە دەرەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمە هەنگاوێكی نوێیە".
تەیف سامی چەندان ساڵە لە وەزارەتی دارایییە و دواجاریش لە حكوومەتی سوودانی كرایە وەزیری دارایی، جیا لە كورد زۆرێك لە پارێزگاكانی عێراق لە تەیف سامی رازی نەبوون و بەوە تۆمەتبار دەكرێت نزیكە لە میلیشیاكانی سەربە ئێران.