ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە لە ئێستەدا پێكدادانی هێزەكانی ئەمەریكا و ئێران وەستاوە، بەڵام ئەگەری هەیە جارێكی تر دەست پێ بكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار،
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی دەڵێ، "لە ئێستەدا لە كەنداوی فارسی پێكدادان وەستاوە، بەڵام ئەگەری هەیە جارێكی تر دەست پێ بكاتەوە".
سەرچاوە سەربازییەكە دەڵێ، دوای ماوەیەك لە پێكدادان، ئێستە بارودۆخەكە هێمنە، بەڵام ئەگەر ئەمەریكییەكان هەوڵ بدەن بێنە كەنداوی فارس، یان كەشتییەكانی ئێران بێزار بكەن، ئەوا ئەمجارە وەڵامێك توندیان دەدرێتەوە، بۆیە ئەگەریه ەیە پێكدادانی نوێ رووبدات".
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی رای گەیاند، ئەمەریكا دوو كەشتی ئێرانی بۆردمانی كردووە.