به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له به‌ری ڕۆژئاوای دوورگه‌ی خارگ كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانه، بڕێكی زۆری نه‌وت ڕژێنراوه‌ته نێو ئاوه‌كانی كه‌نداو، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌هۆی گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران وه‌ستاوه و كۆگه‌كانی ئه‌مباركردنیشی به ته‌واوی پڕبوون.
وێنه‌كان له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانی "سنتینل 1 و 2 و 3"ی سه‌ر به پرۆگرامی كۆپه‌رنیكۆس له ماوه‌ی شه‌ش تا هه‌شتی ئایار/مایۆ گیراون و دووپات له دزه‌پێكردنی نه‌وت بۆ نێو ئاوه‌كانی كه‌نداو له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی خارگ ده‌كاته‌وه و وه‌ك له وێنه‌كه‌یش دیاره ئه‌و په‌ڵانه‌ی كه به ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی و سپی ده‌ركه‌وتوون له ئاوه‌كانی ڕۆژئاوای دوورگه‌ی خارگ، بڕێكی زۆری نه‌وتن و ڕژێنراونه‌ته نێو ئاوی ده‌ریاوه.
لیۆن مۆرلاند توێژه‌ر له ڕوانگه‌ی ململانێكان و ژینگه
ده‌ڵێ، وێنه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه نه‌وت دزه‌ی پێكراوه و له تیره‌ی 45 كیلۆمه‌تر له نێو ئاو بڵاوبووه‌ته‌وه.
هاوكات لویس گودار دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی كۆمپانیای ڕاوێژبه‌خشینی "داتا دیسك" كه كار له‌سه‌ر ژینگه و كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێ: وێنه بڵاوكراوه‌كان به دڵنیاییه‌وه ئاماژه به په‌ڵه‌ی نه‌وتی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه بڕی نه‌وتی ڕژێنراو بۆ نێو ئاو زۆر له‌وه‌ی ئێسته‌یش زیاتر بێت، له‌وانه‌یه ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگ له دژی ده‌ستی به ڕژاندنی نه‌وت به نێو ئاوه‌كانی كه‌نداو كردبێت.
دوورگه‌ی خارگ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی 90%ی نه‌وتی ئێرانه و زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌و دوورگه‌یه‌وه‌یش كۆ ده‌كرایه‌وه هه‌نارده‌ی چین ده‌كرا.