ڕاپۆرتێكی شیكاری هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران توانای هه‌یه كه چوار مانگی تر به‌رگه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌ردوولا له هه‌وڵدان تا كۆتایی به جه‌نگ و گه‌مارۆكان بهێنن و بگه‌ن به ڕێككه‌وتن.
به‌رپرسێكی
ئه‌مه‌ریكی ئاگه‌دار له‌و شیكارییه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئێران به ده‌ست گوشاری ئابووری قورس ناناڵێنێت، به‌هۆی گه‌مارۆیی ده‌ریایی و به‌نده‌ره‌كانی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌پێنراوه و تا چوار مانگی تر له توانایدایه به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیانه بگرێت، كاریگه‌ری گوشاری واشنتن به‌سه‌ر تاران تا ئێسته‌یش لاوازه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ جه‌نگ كۆتایی بێت، ئه‌مه‌یش خواستی سه‌ره‌كی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكایه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته شیكارییه‌كه هاتووه، كه ململانێكانی واشنتن و تاران له داهاتوویه‌كی نزیك كۆتاییان نایه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به حزبه‌كه‌ی چڕ كردووه‌ته‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوو گه‌وره‌تری شه‌پۆلی گرژی و توندوتیژی له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له گه‌رووی هورمز ڕووی دا و ئیمارات ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی توند بووه‌وه و دوێنێ هه‌ینیش به‌هه‌مانشێوه بۆردمان كرا. له به‌رانبه‌ردا واشنتن چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئێرانه له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه‌ی كه ئاراسته‌ی تارانی كردبوو، بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ و ململانێكان.