له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سوپای ئیسرائیل هاتووه، كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو توانیویانه 85 ئامانجی حزبوڵای لبنانی بكه‌نه ئامانج و به ته‌واوی له‌ناویان ببه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به نێوه‌نددگیری ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌تی لبنان و ئیسرائیل له گفتوگۆدان و ئاگربه‌ستیشیان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام چه‌كدارانی حزبوڵای پابه‌ندی ئه‌و ئاگربه‌سته نه‌بوون، به‌وهۆیه‌وه‌یش گرژی و ململانێكان له باشووری لبنان به‌رده‌وامی هه‌یه.
سوپای
ئیسرائیل دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه له 24 سه‌عاتی ڕابردوو ژێرخانی حزبوڵا له به ئامانجگرتنی كۆگه‌كانی چه‌ك و مووشه‌كه‌كانی هه‌ڵدان و ئه‌و ته‌لار و شوێنانه‌ی كه به‌كاریانده‌هێنێت.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له ناوچه‌ی بوقاع هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی حزبوڵا له ژێر زه‌وی، وه‌ك وه‌رشه‌ی دروستكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌ك بوون، له‌و مۆڵگانه چه‌ك دروست ده‌كرێ و دژی ئیسرائیل به‌كارده‌هێنرێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له شوێنێكی تر گرووپێك له چه‌كدارانی حزبوڵا كه خه‌ریكی چالاكیبوون دژی هێزه‌كانمان له باشووری لبنان، بۆردمانكران و سه‌رجه‌میان له‌ناوبران.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل، حزبوڵا چه‌ندان مووشه‌كی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل و به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له باشووری لبنان بۆردمان بكات، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.