لە رۆژانی 11 و 12ـی ئایاردا لە ئیستانبوڵ، "كۆڕبەندی جیهانیی داماڵینی داگیركاری" بەڕێوە دەچێت، كۆڕبەندەكە كچی سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێوەی دەبات.
"كۆڕبەندی جیهانیی داماڵینی داگیركاری" لە توركیا بە پێشەنگایەتیی ڕەوتی كولتوور و پەروەردەی "نون"، بەڕێوە دەچێت كە ناوی ڕەوتەكە لە پیتی "نون"ـی قورئانەوە هاتووە.
سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕەوتەكە و كچی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەسرا ئەردۆغان ئالبایراق، لەم كۆڕبەندەدا كە لە ژێر ناونیشانەكانی "قەیرانە جیهانییەكان، میراتی داگیركاری، نایەكسانیی زانینناسی و گەڕانەكان بۆ دادپەروەری" بەڕێوە دەبات.
چاوەڕوان دەكرێت كە لە داهێنەرانی تیۆری "دێكۆڵۆنیاڵ"، داماڵینی داگیركاری و هاوكات واڵتەر میگلۆنۆ كچی فرانس فانۆن سیمبولی تێكۆشان، دژی داگیركاری میرێی فانۆن و كەسایەتییەكانی وەك جۆزێف ماساد و ئان پێتیفۆریش ئامادە دەبن.
لە كاتێكدا توركیا و كچی سەرۆك، كۆڕبەندێكی نێودەوڵەتی لەبارەی داگیركاری بەڕێوە دەبات كە وڵاتەكەی تا ئێستە رێگە بەزمانی میلەتێكی 40 ملیۆن كەسی لە توركیادا نادات، زمان و ناسنامە و خاكی كورد 100 ساڵە لە توركیا داگیر كراوە.
وڵاتی كچەكەی سەرۆك كۆمار تەنانەت ئەو توركانەشیان دەگرت كە دەیانگوت كورد هەیە، نموونە بێشكچی كە دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر زمان و خاكی كوردستان نووسی، 20 ساڵ لە گرتووخانەكان توند كرا.
ئەگەر بڕیار بێت ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر داگیركاری بكرێت، دەبوایە یەكێك لە قسەكەرە سەرەكییەكانی ئەم گفتوگۆیە ئیسماعیل بێشكچی بێت، چونكە ئەو لەو بوارەدا كەسێكی بەئەزموون و بە ویژدانیشە. رەنگە خەڵكانی زۆر هەبن باسی داگیركاری بكەن، بەڵام ئەو جۆرە گوتارەی لە نموونەی بێشكچی بەدڵی كۆڕبەندەكەی كچی سەرۆكی توركیا نابێت.
زیهنییەتی دەوڵەتی تورك ئەمڕۆ تەنیا كۆڕبەندێك ڕێك ناخات، بەڵكو هەوڵ دەدات ستاتۆی ئەو داگیركارییە پەردەپۆش بكات كە لە كوردستان بنیاتی ناوە.