ڕۆژنامەیەك: ئێران ئیرادەی ترەمپ بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ تاقی دەكاتەوە

:: AM:10:19:09/05/2026 ‌

ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، هێرشەكانی ئێران لە گەرووی هورمز و بۆ سەر ئیمارات، جۆرێك لە تاقیكردنەوەی ئیرادەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە بۆ بەردەوامیدان لە جەنگ.

وۆل ستریت جۆرنال لە سەروتاری خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ڕژێمی ئێران مووشەك دەگرێتە كەشتیی جەنگی ئەمەریكا لە هورمز، لە كاتێكدا لە نێوان هەردوولا ئاگربەست هەیە، بەم كارە تاران دەیەوێ تواناكانی واشنتن تاقی بكاتەوە و بزانێ دەتوانێ دەسبەجێ و ڕاستەوخۆ ئەو شوێنەی هێرشەكەی لێ ئەنجام دراوە، لەلایەن ئەمەریكاوە بۆردمان بكرێتەوە.

ئێران بەم هەنگاوەی ئاگربەستی ڕاگەیەنراو پێشێل دەكات و پابەندی بنەما و ئەو خاڵانە نابێت كە ڕێككەوتنی ئاگربەستی لەسەر ڕاگەیەنراوە و وەڵامی ئەمەریكایش تا دوێنێ بێدەنگی بوو، بەڵام دوێنێ هەینی چەند كەشتییەكی ئێرانی كرانە ئامانج و بۆردمان كران.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، ئەو هەوڵەی تاران بۆ تاقیكردنەوەی واشنتن بێسوودە، لەبری ئەوە پێویستە ددان بەوەدا بنێت كە توانا و هەژموونی خۆی بەسەر ناوخۆ و ناوچەكە لە دەست داوە و سازشی گەورەتر بكات، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن.



وشە - باز ئه‌حمه‌د