ئێران بە فەرمی وردەكاریی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ئاشكرا دەكات

:: PM:01:02:09/05/2026 ‌
مەزاهیر حوسێنی بەرپرسی پرۆتۆكۆلی نووسینگەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وردەكاریی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌، "زۆربەی برینەكانی ساڕێژ بووە".

لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی ئەمەریكا چەندان جار لێدوانیان لەسەر برینداربوونی موجتەبا خامنەیی داوە و تەنانەت دووپاتیان كردووەتەوە، جەستەی موجتەبا خامنەیی رابەری ئێستەی كۆماری ئیسلامی شێواوە، كەچی ئەمڕۆ شەموو نۆی ئایار، بەرپرسێكی ئێران بە تەواوی ئەو زانیارییانە رەت دەكاتەوە.

مەزاهیر حوسێنی باس لەوە دەكات كاتێك لە 28ی شوباتی رابردوو ئیسرائیل هێرشی كردە سەر نووسینگەی عەلی خامنەیی، موجتەبا نزیكەی 30 مەترێك لە رووداوەكە دوور بوو، ئەو كاتە كەوتە سەر زەوی چەند شوێنێكی وەك ئەژنۆ و پشت و پشتی گوێچكەی بریندار بوو".

حوسێنی دەڵێ‌، "بەماوەی یەكی كە برینەكانی موجتەبا چاك بوونەوە، بەڵام كەمێك پشت گوێچكەی ماوە ئەویش بەهۆی عەمامەوە دیار نییە".

موجتەبا خامنەیی سێیەم رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لە دوای باوكی وەك رابەر هاتە هەڵبژاردن، لە 28ی شوباتی رابردوو لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر نووسینگەكەكەی لە تاران، عەلی خامنەیی كوژرا و هەروەها لە هێرشەكەدا هاوسەری موجتەبایش كوژراوە وەك حوسێنی دووپاتی كردووەتەوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل