ئەمڕۆ شەموو نۆی ئایاری 2026، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریی دا لەوەی ئەگەر ململانێ و شەڕی ئێران کۆتایی نەیەت، ئەوا گشت لایەنەکان زەرەرمەند دەبن و "هەمووان دەدۆڕێن.
پووتین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە وڵاتەکەی هێشتا ئامادەیە بۆ وەرگرتن و ڕادەستکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران. دووپاتیشی کردەوە کە تاران دەتوانێت متمانە بە گواستنەوەی یۆرانیۆمەکەی بکات بۆ وڵاتێکی دۆست.
لە تەوەرێکی تردا، سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە ململانێ و شەڕی ئۆکرایناش خەریکە لە کۆتاییەکەی نزیک دەبێتەوە. سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، پووتین ئاشکرای کرد کە دەکرێت لە وڵاتێکی سێیەمدا کۆبوونەوەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵام تەنیا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستەش دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بە نێوەندگیریی پاکستان بەردەوامن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، هێشتا هیچ پێشڤەچوونێکی بەرچاو لە نێوان هەردوو لایەندا بەدەست نەهاتووە.