محەمەد ئەكرەمی نیا گوتەبێژی سوپای ئێران، هۆشداریی بە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەدات و دەڵێ، "ئەگەر جارێكی تر هەڵە بكەن، ئەوا ئێمە چەكی نوێ و پێشكەوتوو، بە شێوازی نوێ بەكار دەهێنین و گۆڕەپانی نوێ بۆ شەڕ دەكەینەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئایار، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر
جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكا، محەمەد ئەكرەمی نیا گوتەبێژی سوپای ئێران لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوە كردووە، لە شەڕی 12 رۆژەی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، هەروەها لە شەڕی 40 رۆژەی ئەمساڵ، ئەمەریكا و ئیسرائیل هەڵەیان كردووە و پێشبینی ئەو وەڵامە توندانەیان نەكردووە كە ئێران هەیبوو.
ئەكرەمی نیا دەشڵێ، "ئەگەر ئەمجارەیش هەڵە بكەنەوە، ئەوا خۆیان دەرئەنجامی كارەكانیان لە ئەستۆ دەگرن و تووشی بژاردەی لە ناكاو دەبن، چەكی نوێ و پێشكەوتوو، شێوازی نوێی شەڕ و گرنگتریش لەمانە، گواستنەوەی جەنگ بۆ ئەو گۆڕەپانەی كە ئەوان پێشتر پێشبینییان نەكردووە".