ماڵپەڕی عەرەبی 21ی قەتەری لە راپۆرتێكی تایبەتدا ئاشكرای دەكات، عەلی زەیدی راسپێدراو بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، هەوڵ دەدات دوو وەزارەتی نوێی دابنێت كە یەكێكیان وەزارەتی ئاسایش بۆ كاروباری فیدراڵییە، ئەوی تریشیان وەزارەتی دەوڵەتە بۆ كاروباری دەرەوە كە رەنگە ئەمەیان لە بەرژەوەندیی كورد نەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئایار،
ماڵپەڕی عەرەبی 21 ئاشكرای دەكات، عەلی زەیدی بەنیازە چەند پۆستێكی نوێ لە حكوومەتەكەی دابنێت، لەوانە سەرۆكی حكوومەت سێ جێگری دەبێت، هەروەها دوو وەزارەتی تر دادەنرێن.
لەوانە وەزیری ئاسایش بۆ كاروباری فیدراڵی، ئەمەیان بۆ یەكخستنی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پاسەوانی سنوورە. بەڵام وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە، وەزارەتێكی ترە تا تەریب بێت لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق كە چەندان ساڵە بە دەست كوردە، پێكهاتەی شیعە دەیەوێ وەزارەتە نوێیەكە بۆ خۆی بێت و بڕیاری لەسەر كاروباری دەرەوە هەبێت.
لەبارەی وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە، عەرەبی 21 دەڵێ، "دانانی ئەو وەزارەتە وا لێكدەدرێتەوە هەنگاوێكە بۆ هێشتنەوەی سیاسەتی دەرەوە بە دەست پێكهاتەی شیعە و كەمكردنەوەی هەژموونی كورد بەسەر سیاسەتی دەرەوە. ماڵپەڕەكە دەڵێ، "لەوانەیە هێزە كوردییەكان ئەمە قبووڵ بكەن بۆ هێشتنەوەی هەژموونی خۆیان لە دۆسیەی رەوەندی كوردی و هێشتنەوەی نوێنەرایەتیی خۆیان لە دەرەوە. لەوانەیشە ئەمە ناكۆكییەك لە نێوان كورد و بەغدا دروست بكات.
ماڵپەڕی عەرەبی 21 پێشبینی دەكات سبەی دووشەم یانیش سێشەم، لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە كابینەكەی عەلی زەیدی بدرێت.