ئێران: لە رێگەی پاكستانەوە وەڵامی ئەمەریكامان دایەوە

:: PM:03:46:10/05/2026 ‌
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاشكرای دەكات، لە رێگەی پاكستانەوە ئێران وەڵامی پێشنیارەكەی ئەمەریكای داوەتەوە كە بە تەواوی سەرنج دەخاتە سەر وەستاندنی شەڕە لە ناوچەكەدا.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئایار، ئاژانسی ئیرنا بڵاوی كردووەتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی دوایین پێشنیاری ئەمەریكا داوەتەوە بۆ كۆتاهێنان بە جەنگ، وەڵامەكەیشی بە پاكستان داوە.

 رۆژی هەینی رابردوو ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، وڵاتەكەی پێشنیارێكی بۆ وەستاندنی شەڕ بە ئێران داوە و چاوەڕوان دەكەن وەڵامەكە وەربگرنەوە، دواتر ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رای گەیاند، پێشنیارەكەی ئەمەریكا لەلایەن ئێرانەوە تاوتوێ دەكرێت و ئینجا وەڵامیان دەدرێتەوە.

ئاژانسە ئێرانییەكە ئەمڕۆ هیچ وردەكارییەكی وەڵامی ئێرانی ئاشكرا نەكردووە، تەنیا گوتوویەتی سەرنج دراوەتە وەستاندنی شەڕ لە ناوچەكە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل