سیناتۆری دیاری پارتی كۆمارییه‌كان لیندسی گراهام داوای له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران بگۆڕێت، دوای ئه‌وه‌ی تاران له‌و وه‌ڵامه‌ی دوێنێ گه‌یاندییه‌وه ئه‌مه‌ریكا، پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رنجه‌كانی خۆی خسته ڕوو و دۆناڵد تره‌مپیش به ته‌واوی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێرانی ڕه‌ت كرده‌وه.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسی، وه‌ڵامه‌كه‌م خوێنده‌وه، كه نوێنه‌رانی ئێران نووسیویانه، پیی سه‌رسام نه‌بووم و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌م.
له پۆستێكی له تۆڕی ئێكس سیناتۆر لیندسی
گراهام نووسیویه‌تی، هه‌وڵه ڕاستگۆییهكانی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی و گۆڕینی ئاكاری ڕژێمی تیرۆریستی ئێران به‌رز ده‌نرخێنم، به‌ڵام له په‌راوێزی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان و هێرش بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ڵامێكی قبووڵنه‌كراو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به بۆچوونی من ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه چاو به گۆڕینی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران بخشێنینه‌وه.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی گراهام نووسیویه‌تی، پرۆژه‌ی ئازادی كه‌شتیوانی پله‌س بیرۆكه‌یه‌كی زۆرباشه بۆ كاتی ئێسته.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا پێشنیاز و ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی له ڕێی پاكستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی تاران كردبوو، ئه‌گه‌ر ئێران به ئه‌رێنی وه‌ڵامی پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بدابووایهوه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا زۆر نزیك بوو، به‌ڵام دوێنێ ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه كه به دڵی ئه‌مه‌ریكا نییه، ئه‌مه‌یش وایكردووه دۆخه‌كه به ناڕۆشن و ته‌مومژاوی بهێڵێته‌وه.